شَهْرُ رَمَضَانَ ٱلَّذِىٓ أُنزِلَ فِيهِ ٱلْقُرْءَانُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَٰتٍ مِّنَ ٱلْهُدَىٰ وَٱلْفُرْقَانِ ۚ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ ٱلشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ ۖ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۗ يُرِيدُ ٱللَّهُ بِكُمُ ٱلْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ ٱلْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا۟ ٱلْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا۟ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ــــ واتە: مانگی ڕهمهزان مانگێکه قورئانی تێدا نێرراوهته خوارهوه به ڕێنما بۆ خهڵکی و هێندێک بهڵگهی ڕۆشن بۆ ڕێنموونیی و جیاکردنهوهی ( دروست و نادروست) ئینجا ههر کهسێک له ئێوه مانگی ڕهمهزان ببینێ با به ڕۆژوو بێت و ههر کهسێک نهخۆش بوو یان لهسهفهردا بوو با به ئهندازهی ئهو ڕۆژانه قهزای بکاتهوه له چهند ڕۆژێکی تردا، خوا ئاسانی ئهوێ بۆ ئێوه و گرانی ناوێت بۆتان(قهزای ڕهمهزانتان لهسهر دانرا) تا مانگهکه (بگرن) به تهواوی و بهگهوره ناوی خوا بهرن لهسهر ئهو ڕێنموونییهی که کردوونی و تا سوپاسی (خوا) بکهن. سووڕەتی بەقەڕە ئایەتی ۱٨۵.
دەنگی پێ هاتنم سۆزەیەکە پێ پێ و هێور هێور، تەنیا دڵی بێگەرد و خاوێن و پەتی گوێ بیستی دەبێ. هێدی هێدی دێم و پێ دەخەمە ناو دارپێچانی دڵی ئەو مرۆڤانەی کە لەمێژە عەوداڵ و چاوەڕێی هاتنی من بوون، هاوڕێ لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هاتنی من ناو ماڵ و دەروونی خۆیان لەهەر چەشنە ڕەوشت و ڕەفتارێکی نەشیاوی وەک: لووت بەرزی، دووڕوویی، غەڕەبوون، خۆبەزڵزانین و… لەنێو کنج و ڕەوشت و جمگە جمگەی خۆیان ئەستڕین کردووە و بە ئاوی ئیمان و خۆشەویستی ششتووە.
لەڕاستیدا ڕەمەزان؛ ئوردوگایەکی ناوازەیە بۆ بەهێز کردنی جمگە جگمە ئەندامەکانی مرۆڤ و ئامادەبوونی ڕوح و ڕەببانی و عرووجی باوەردار لە حاند بارەگای پەروەرێن، چونکە پێشمەرگەکانی لە باشترین مرۆڤەکانن.
ڕەمەزان قوتابخانەیەکە لەناو دڵی کۆمەڵگە، مامۆستا و موعەللیمی ڕەمەزان پێغەمبەرانی خوای گەورە بوون درود و سڵاوی خوایان لەسەر بێت، بەسەر پەڕشتی خوڵقێنەری جیهان بۆ بەرێوەبردنی ئەو ئەرکە قورسە.
ڕەمەزان، هەڵێکی زێرینە بۆ ئاشت بوونەوە لەگەڵ خۆمان، یاخود ئاشتەوایی و بەڵێنی دووبارە لەگەڵ پەروەرێن، مانگی نوێ کردنەوەی پەیمانی بەندایەتی، بە جۆرێک ڕاکردنە لە ژیانی کزی و ڵاوازی بەرەو ژیانێکی تازە و گەیشتن بە خۆشییەکانی هەرمانی…
وانەکانی ئایەتی ئاماژە پێکراو و چەند تایبەتمەندی گرینگی میوانداری.
یەکەم: خوڵقێنەری جیهان بۆ خۆی وەک خانەخوێ ڕێز لە میوانان دەگرێ.
دووەم: ڕمەزان، وەک شوێن و کات و ساتی میوانداری دیاریکراوە.
دە ڕۆژی یکەم: ڕەحمەت بۆ بەشدابووان.
دە ڕۆژی دووەم: خەڵاتی لێخۆشبوون بۆ سەرجەم بەشداربووان.
سێیەم: خەڵاتی بەخشین بۆ ئامادەبووانی ناو کۆڕ.
چۆنیەتی بەرێوەبردنی کۆڕی میوانداری: شەوی قەدری پیرۆز هاوڕێ لەگەڵ دابەزین و هاتنەخوارەوەی مەلاییکەی خوا بۆ خزمەت بە میوانەکان و ڕازاندنەوەی ئەو کۆڕە، پێداویستی یەک ساڵی میوانەکان دابین دەکرێ!
دابەزینی قورئان، هاوڕێ لەگەڵ هاتنە خوارەوەی مەلاییکە، وەرگرتنی نزا و پارانەوە، گەشە کردنی ڕوح، پارێز لە جەهەننەم.
خواردەمەنی میوانان لەو کۆڕەدا: سوکنایی و ئارامی ڕوح، بووژانەوەو گەشەکردنی ڕوح بۆ گەیشتن بە پەروەرێن، هەڵبەت قورئان وەک ڕازاوەترین خۆراکی ئەو کۆڕە دێتە ئەژمار.
خوای گەوەر و بەدیهێنەر، بۆ خۆی دەبێتە خانەخوێ و پێشوازی لە مرۆڤی هەژار، نەزان، زانا و… دەکات و دەفەرموێ: ( وَ إِذَا سَأَلَكَ عِبَادِى عَنِّى فَإِنِّى قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ ٱلدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ)
ڕەمەزان؛ مانگی میونداری خوڵقێنەری جیهانە
ڕەمەزان؛ هەموو باوەرداران بە بانگێشتنامەی ( يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ) بانگهێشت کراون.
لەڕاستیدا مرۆڤی باوەردار دەبێ بیر لەوە بکاتەوە کە: بەر لەوە لەو کۆڕ و میوانداریە بەشدار بێت، پێویستە ڕچاوی ئەو چەند خاڵە بکات.
یەکەم: خۆپارێزی لە دڕۆکروون
دووەم: خۆپارێزی لە ئیرەیی
سێهەم: خۆپارێزی لە دووزمانی و بەدکاری و…
بایەخ و گرنگی ڕەمەزان لە هاتنە خوارەوەی قورئانی پیرۆزدایە، کەوایە بایەخ و گەورەیی مرۆڤی باوەردار لە گاریگەری قورئان لە ڕەوشت و ڕەفتاری مرۆڤدایە. ( الذی ٲنزل فیە القرآن هدی لناس…)
ئەستەمی و تووندوتیژی و تەنگی ژیان، ئەرکەکانی دین لەسەر مرۆڤ ئاسان دەکا. ( لایرید بکم العسر )
بەڵێ خوێنەری ئازیز و سەنگین، ئەمڕۆ لەسەر خوان و سفرەی بانگێشتی کەسێک کە خوڵقێنەری جیهانە دانیشتوویی، واتە سفرە و خوانی ئێواران، کە لێوان لێوە لە لێبووردەیی و ڕەحمەت و بەخشین و گیڕابوونی دوعا و نزاو پارانەوەو، بە جۆرێک کە خەڵاتی ئەوە بۆ میوانەکانی. تۆی باوەرداریش بانگێشت کراوی بۆ بەشداریکردن لە کۆری ئاهەنگ گێڕانی پەروەردەکردنی ڕوح، بۆیە دەبێ وەک هەڵێکی زێرین بڕوانیی بۆ ئەو کات و ساتە هەستیار و هەستۆک و بەنرخ و پڕ بابەیەخە، چونکە تۆی بانگێشت کردووە تا بە پێی پێویست دێران و تینوێتی و پۆشاک و جلوبەرگی بەندایەتی خۆت لەسەر چاوەی ڕەحمەت و خێرو خۆشی بچێژی و بکەیتەبەڕ…
ئێستا جێی خۆیەتی کۆمەڵێک پرسیار لە خۆمان بکەین و بڵێین: ئایا بەڕاستی بیرمان لەوە کردۆتەوە خانەخوێ ئێمە کێیە؟ ئایا بیرمان لەوە کردۆتەوە لەسەر سفرە و خوانی کێ دادەنیشین؟ ئایا بیرمان لەوە کردۆتەوە کێ پێشوازیمان لێ دەکا؟
وڵامی ئەو پرسیارانە بۆ ئێوەی ئازیز جێ دێڵـم…
پەروەرێنی بێ هاوتا، لە حاند برسییەتی و توونییەتی و شەو نخوونی و پێدانی دەستخۆشانە و خەڵاتێکی بێ وێنە بە مـرۆڤی ڕۆژووان، بە چەند وشەیەکی جوان و دڵگیر و دڵڕفێن و دڵۆڤانی، ڕووناکی بە دڵی باوەردار دەبەخشێ، وەک دەفەرموێ: ( وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِى عَنِّى فَإِنِّى قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ ٱلدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا۟ لِى وَلْيُؤْمِنُوا۟ بِى لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ ـــ واتە: ههر دهمێ بهندهکانی من پرسیاریان لێ کردیت دهربارهی من، ئهوا بێگومان من لێیانهوه نزیکم گیرا دهکهم نزای نزاکاران ههر کاتێک هاوار و نزام لێبکهن، دهی با ئهوانیش به دهنگ منهوه بێن و بڕوام پێ بهێنن و لە فەرمانی من دەرنەچن، بڕوای تەواویان بە من هەبێ و بە شکۆ ڕێی ڕاست بەدی بکەن). سووڕەتی بەقەڕە ئایەتی 186.
بە تێڕامان و ورد بوونەوە لە حیکمەت و دڵۆڤانی پەروەرێن لە ناوەڕۆکی ئەو ئایەتە، دڵۆڤانی و دڵنەرمی و سەفا و هۆگری و هاودەمی و ئاورلێدانەوەیەکی سەرنجڕاکێش دەبینڕێ بەرانبەر بە مرۆڤی ڕۆژووان.
دانە دانە پیتەکانی ئەو ئایەتە پڕیەتی لە دڵڕفێنی بە جۆرێک کە، هیوا و ئومێد و دڵگەرمی و ئۆقرەیی ڕوح و دەروون بە مرۆڤی باوەردار دەبەخشێ.
میان عاشق و معشوق رمزی است
کراما کاتبین را هم خبری نیست
بێگومان، ڕۆژوو پێوەندێکی پتە و قایم و پشتدار و تۆکمە لەنێوان مرۆڤ و خوڵقێنەری جیهان دروست دەکا، هاوڕێ لەگەڵ ئەوەشدا دڵ و دەروون و سروشتی مرۆڤ لێوڕێژ و دارماڵ دەکات لە خۆپاڕێزی و ملکەچی بۆ پەروەردگار، بە جۆرێک کە لە کاتی دیار و نادیار، پەروەرێن بە چاودێری خۆی دەبینێ.
ڕۆژوو، حەز و دڵخوازی و ئەوین و دلۆڤانی لەنێوان مرۆڤ و پەروەرێن پێگەیاندووە و مرۆڤی دڵناسک و ئەستڕین و دڕوون پاک بارهێناوە تا بەو شێوەیە مرۆڤ لە هەموو چرکە ساتەکانی ژیانی، تام و چێژی شیرنایەتیی ئیمان بچێژێ و هەیمەنە و شکۆ و گەورەیی و پایەبەرزی و خۆپارێزی و وەرع، لە ژیانیدا دەنگ و ڕەنگ بداتەوە. هەر ئەوەش وایکردووە تا ئێستا تام و چێژی گریان و فرمێسکی ئەوین و هێزی دڵ و تەبایی و بووژانەوەی شەوانی ڕەمەزان لەناو دڵدا لەگەڵ خۆشەویستانی خواویست هەرماوە، هێشتاش دەنگی شنەبای میحڕابی دڵ گیانی بۆنخۆش کردوویی، کە چی ئەوە ڕوون و ئاشکرایە هەموو باوەرداران لەم بوارەدا وەک یەک نیین، چونکە هێندێک کەس پابەندە بە هەموو پێوەرەکانەوە و هەشیانە کەمتەرخەمی لە هەندێکیان دا دەکات…
دیارە شوێنەواری پەروەردەی ڕوح لە چەند شتێکدا دەردەکەوێت کە گرینگترینیان: پاکێتی ڕوح و هەستکردن بە چاودێری خوایی و ڕەنگدانەوەی خۆشەویستی خوا لە ڕەفتار و ڕەوشتی بۆ پتەو کردنی پەیوەندی مڕۆڤە بە پەروەردگار و بوونەوەر و دروستکراوەکانی و ئاراستەکردنی ئەو پێوەندییە و خۆشەویستکردنی موسوڵمان لای یەکتری و مامەڵەیەکی مرۆڤ دۆستانە بەگشتی لە کایەی ژیاندا.
نووسەر: عەبدوڵڵاعەلیپوور