دوای شه وی تار، رووناکییه(تفسیر آیه اَنّ مَعَ العُسر یُسرا)
دوای شه‌وی تار، ڕووناکییه
إن مع العسر یسری
بابه‌تێکی که ده‌مانهه‌وێت ئه‌م جاره ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین، باس له ئایه‌تی ۶‌ی سوڕه‌تی (انشراح)ه. ئه‌و ئایه‌ته‌ی که بۆ هه‌موومان ئاشنایه و ڕه‌نگه زۆر جار ڕاسپارده‌ی یه‌کترمان کردبێت: «إنَّ مَعَ العُسرِ یُسریَ» واته: «دوای هه‌موو ئه‌سته‌می و ته‌نگانه‌یه‌ک، خۆشی و ئاسووده‌یی دێت».
دیاره ژیانی هه‌موو مرۆڤه‌کان ناخۆشی و ته‌نگانه‌ی تێدایه و که‌س نییه که تووشی گرفت نه‌بێت، به‌ڵام ئێمه زۆر جار به هۆی ئه‌وه‌یکه ئاگاداری گرفتی خه‌ڵکیتر نین، واده‌زانین که به‌س بۆ خۆمان کێشه‌مان هه‌یه. له کاتێکدا هه‌رکه‌سه به شێوازێک کێشه و گرفتی هه‌یه، هێندێک که‌س گرفتی ماددی و ئه‌وه‌یتر گرفتی خێزانی یا ڕوحی، فکری و… هه‌یه. هه‌رچه‌ند ئێمه ناتوانین زۆرێک له‌وانه هه‌ست پێ بکه‌ین. واته که‌س ئاگای له ده¬ردی که‌س نییه.
هه‌رکه‌س بێت و کێشه‌ی ئێمه چاره‌سه‌ر بکات، ئه‌وه ئێمه ده‌ستی ماچ ده‌که‌ین و زۆر سپاسی ده‌که‌ین، به‌ڵام زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان ناتوانن گرفته‌کانی خۆیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. له‌وه‌دا باشترین چاره‌سه‌ر و ڕێکار، چاره‌سه‌ری خواییه که مرۆڤی بڕوادار بگاته ئه‌و ڕاده‌یه له ئیمان، که متمانه‌ی به‌م ئایه‌ته بێت: «إنَّ مَعَ العُسرِ یُسریَ». دوای هه‌موو ته‌نگانه و ئازارێک، بێگومان خۆشی و فه‌رحانی دێت. ئه‌و ئایه‌ته په‌یامێک به مرۆڤی بڕوادار، ڕاده‌گێنیت که هه‌میشه به‌هیوا بێت و ئیمانی به خوایه‌ک بێت که چاره‌سه‌ری کێشه و گرفته‌کان، ته‌نیا لای ئه‌وه. ئه‌گه‌ر متمانه‌ی به خوا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه خوای گه‌وره یارمه‌تی ده‌دات. له‌و ئایه‌ته‌دا موژده‌یه‌کی زۆر گه‌وره بۆ بڕواداران هه‌یه که ده‌ڵێ ئه‌ی ئیمانداران؛ ته‌نگانه و ئهستهمییهکان به هه‌ر ڕاده‌یه‌کیش گه‌وره بن، ئه‌وه کاتیی و بۆ ماوه‌یه‌کی کورتن، که‌واته بڕوادار نابێ بێهیوا بێت. چونکه که‌سێک بێ هیوا بێت، ئه‌وه ده‌ڕوخێت و تێکده‌شکێت. هه‌ر وه‌ک زانایان ده‌ڵێن: «له کاتی بێهیواییدا، گه‌لێک هیوا هه‌یه. دوای شه‌وی تار، ڕووناکییه».
هیچ کات دۆخێک به‌رده‌وام وه‌ک خۆی نامێنیته‌وه و ڕۆژێک گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت. زۆر که‌س نه‌خۆش بوون، گرفتی گه‌وره‌یان هه‌بووه، ده‌ربه‌ده‌ر و وه‌یلان بوون و له‌و کاته‌دا هه‌ستیان کردووه، تا کۆتایی ژیان له‌و دۆخه‌دا ده‌مێننه‌وه و گرفته‌کانیان چاره‌سه‌ر نابێت، چونکه ته‌نیا ئاگاداری ئه‌و کاته‌ن و نازانن که چاره‌نووس بۆ داهاتوو، چی بۆ ڕه‌چاو کردوون. به‌ڵام ده‌بینی که دوای ماوه‌یه‌ک، هه‌موو گرفته‌کانیان چاره‌سه‌ر بووه، نه‌خۆشییه‌که‌یان چاک بۆته‌وه و قه‌رزداریشیان نه‌ماوه و ئه‌و ته‌نگانه و ئازارانه کۆتایی‌یان هاتووه. خوای گه‌وره ئه‌و موژده‌یه‌ی ته‌نیا به پێغه‌مبه‌ری ئازیز(د.خ) نه‌داوه، به‌ڵکو به هه‌موو ئێماندارانی داوه.
«إنَّ مَعَ العُسرِ یُسریَ» ده‌فه‌رموێت: خۆشی و فه‌رحانی، له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا دێت. لێره‌دا خوای گه‌وره وشه‌ی (مع)ی به‌کار هێناوه، واته (پێکه‌وه). هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست ئه‌وه نییه که هاوکات خۆشی و ناخۆشی پێکه‌وه بێن، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که خوای گه‌وره به‌م چه‌شنه ده‌فه‌رموێت، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که دوای هه‌موو ناخۆشییه‌ک، بێگومان خۆشی دێت.
ئێمه له دونیای ئه‌وڕۆدا زۆر پێویستیمان به هیوا هه‌یه. زۆرێک له مرۆڤه‌کان هیوایان به ژیان نییه. ده‌بینین که له ژیانیاندا شکست و ناکامی زۆریان دیتووه، وێنه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی که به ڕاده‌یه‌کی زۆر له ده‌ورووبه‌رماندا دێته به‌ر چاو. ئه‌و هه‌موو شکست و ئه‌سته‌می و ناڕه‌حه‌تیانه، وا له مرۆڤ ده‌کات که ڕوحیه‌ی بێهیوایی به‌سه‌ردا زاڵ بێت و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یکه به‌ره‌و فه‌وتان و توونا چوون بڕوات. ئه‌و مرۆڤانه‌ی که هه‌ست به بێهیوایی ده‌که‌ن، به‌رده‌وام سکاڵا و گازنده له هه‌موو که‌س و هه‌موو شتێک ده‌که‌ن و هیچ که‌س له گله‌یی ئه‌وان ده‌رباز نابێت، گله‌یی له منداڵ، خێزان، خزم، ڕابردوو و داهاتووانیان ده‌که¬ن. له دۆخێکی به‌م چه‌شنه‌دا، هه‌ر که‌سه له‌به‌ر خۆیه‌وه شیکاری و لێکدانه‌وه ده‌کات و ڕه‌خنه له‌م و له‌و ده‌گریت.
شاعرێکی عه‌ڕه‌ب هه‌یه که ده‌ڵێت: «کل من القاه یشکو ده‌ره لیت شعری هذه الدنیا لمن؟» واته: هه‌ر که‌س ده‌بینم، ئه¬وه گله‌یی ده‌کات و نه‌قه نهقیهتی، خۆزگه من بمزانیبا که ئه‌و دنیایه کێ ده‌یخوات؟
خاڵێکی گرینگ ئه‌وه‌یه که ئێمه له گرفته‌کانی خۆماندا، هه‌میشه هۆکاره‌کانی ده‌ره‌کی به خه‌تابار ده‌زانین. واده‌زانین که خۆمان هیچ که‌مایه‌سی و گرفتێکمان نییه که ئه‌وه کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه. خاڵێکی‌تر ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر که‌سێک له نێو کۆمه‌ڵه مرۆڤێکی بێهیوادا، هه‌ستێت و بڵێت که من ده‌مهه‌وێت ههنگاوێکی کرداری شیاو هه‌ڵێنمه‌وه، ئه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕێگری لێ ده‌که‌ن و ناهێڵن هیچ بکات. کاتێک که که‌سێک هه‌نگاو بۆ چاکسازی هه‌ڵدێنیته‌وه، ئه‌وه‌نده له بن گوێی ده‌خوێنن که ناکرێ و نابێ و چاکسازی جێبه‌جێ نابێ، به‌م چه‌شنه به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه. ئه‌و له بن گوێ خوێندنه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یکه ئه‌و که‌سه‌ش بێ هیوا بێت و ئه‌ویش وه‌ک ئه‌وانیتر، پاشه‌کشه‌ی بکات.
ئه‌و دۆخه بێهیوا هێنه‌ره، به هۆی چه‌ند هۆکارێک پێک دێت. یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه که ئێمه جاری وایه له دۆخێکی په‌روه‌رده‌یی نادروستدا گه‌وره ده‌بین. واته ئه‌و شتانه‌یان به‌سه‌ر ئێمه‌دا، داسه‌پاندووه و وه‌ک ئه‌وه‌یکه ده‌رزی بێهیواییان لێ دابین. به‌رده‌وام له مال و قوتابخانه و بازار و… ئه‌وه ده‌بیستین که؛ ڕۆژگار خراو بووه، خه‌ڵک خراو بووه و… . ده‌ی که‌سێک بۆخۆی زۆریش به‌هێز بێت، کاتێک ئه‌و هه‌موو وته بێهیواییانهی له بن گوێ بخوێندرێت، بێگومان ئه‌ویش تووشی بێهیوایی ده‌بێت.
به‌ڵام با ئێمه هیچ کات بێهیوا نه‌بین، به‌رده‌وام هیوادارانه قسه بکه‌ین، مناڵانی ئێمه له‌و دۆخه ناڕێکه‌ی که بۆمان پێک هێناون، زۆر خه‌ساره‌ت ده‌بینن. کاتێک که به‌رده‌وام له بێهیوایی بدوێین، جگه له زه‌ره‌ر، چ قازانجێک ده‌که‌ین؟ ئه‌و که‌سه‌ی که هه‌نگاو ده‌نێته‌وه بۆ چاکسازی، پێویسته بزانێت که هه‌رچه‌ند له سه‌ره‌تادا ڕه‌نگه پێشی پێ بگرن، به‌ڵام گه‌ر بێ هیوا نه‌بێت، له کۆتاییدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت. ئیمام غه‌زالی ده‌فه‌رموێت: «دوو که‌س به ئامانج ناگه‌ن: که‌سێک که له خۆبایی و غلوور بێت و که‌سێک که بێهیوا بێت.» که‌سێکی که له‌خۆبایی بێت، ده‌ڵێت که من به هه‌موو شتێک گه‌یشتووم و ئیتر هیچ ههوڵێکیتر نادات و ئه‌وه‌ی که بێهیوایه ده‌ڵێت خۆ هه‌رچی بیکه‌م، هه‌ر بێسووده، که‌واته ئه‌ویش هیچ هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه هه‌ڵناهێنیته‌وه.
هۆکارێکیتر ئه‌وه‌یه که کاتێک گرفتێک دێته پێش، هه‌ڵوێستێکی نادروستمان هه‌یه به‌رامبه‌ری. زۆر که‌س کاتێک که گرفتی بۆ دێته پێش، زۆر به ساکاری لێی ده‌ڕوانیت. له‌وانه‌یه گرفتێک، سه‌دان هۆکاری هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و ته‌نیا یه‌ک هۆکار ده‌بینێت. که‌سێکیش که نه‌توانێت گرفته‌که‌ی له هه‌موو لایه‌نه‌که‌وه ببینێت، ئه‌وه بۆی دیاری ناکرێت و ناتوانێت ڕه‌ده‌به‌ندی بکات که کوێی گرینگه و چی گرینگ نییه و بۆ چاره‌سه‌ر کردنی له کوێوه ده‌ست پێ بکات و له ده‌ره‌نجامدا ناتوانێت چاره‌سه‌ری بکات. ئه‌و کات که نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری بکات، ئه‌وه مات و بێهیوا ده‌مێنیته‌وه و هیچ هه‌نگاوێک به‌ره‌و پێش هه‌ڵناهێنیته‌وه و به‌یده‌ستی ئه‌و دۆخه ده‌بێت که تێیدایه و ده‌سته‌وئه‌ژنۆ داده‌نیشێت و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه که ده‌رئاسایه‌ک ڕوو بدات. هه‌روه‌ک ئه‌و پیاوه کارنهکهرهی که له خوای گه‌وره ده‌پاڕایه‌وه و ده‌یگوت خوایه رزق و ڕۆژیم پێ ببه‌خشه. ئیمامی عومه‌ر پێی گوت: هه‌سته بڕۆ کار بکه، خۆ ئاسمان زێڕ و زیو نابارێنیت. ڕزق و ڕۆژی ته‌نیا به دوعا پێک نایه‌ت، به‌ڵکو پێویسته له‌گه‌ڵ نزا کردن، هه‌وڵ و ته‌قه‌لاش بده‌یت.
ئێمه ئه‌گه‌ر بێهیوا نه‌بین و ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ستمان بێت، هه‌وڵی خۆمان بده‌ین، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی زۆر ئه‌سته‌میش بێت، ئه‌وه مه‌یسه‌ر ده‌بێت. بڕیار نییه که گرفته‌کانی ئێمه بنه‌ڕه‌تی بن و چاره‌سه‌ر کردنیشیان له بنه‌ڕه‌ته‌وه بێت. زانایه‌ک ده‌فه‌رموێت: چه‌نده‌ی که له‌ده‌ستت دێت، تۆ ئه‌وه‌نده هه‌وڵ بده. هێندێک که‌س ده‌ڵێ، من ده‌بێ ئه‌و گرفته بۆ هه‌تاهه‌تایی و له بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌م، به‌ڵام به ئاکام ناگات. کاتێک دونیا خۆی کاتییه، بۆ گرفته‌کانیشمان زۆر جار ده‌بێ چاره‌سه‌رێکی کاتی بدۆزینه‌وه.
هۆکارێکیتر ئه‌وه‌یه که ئێمه که‌متر سه‌رنج ده‌ده‌ینه هۆکاره‌کانی ناوخۆیی گرفته‌که. چونکه هه‌ر گرفتێک، هه‌م هۆکاری ناوخۆیی هه‌یه و هه‌م ده‌ره‌کی. ئه‌گه‌ر هۆکاره‌کانی ناوخۆیی که‌م بن، ئه‌وه هۆکاره‌کانی ده‌ره‌کی کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆییان نابێت. ئێمه هه‌میشه له بیرمان بێت که: «هه‌رچی بێته پێش له خۆمانه‌وه‌یه که به‌سه‌رمان دێت». زۆربه‌ی زه‌ره‌ر و ناخۆشییه‌کانی که به‌سه‌رمان دێت، بۆخۆمان خه‌تابارین، که‌واته با دیتران خه‌تابار نه‌که‌ین. له‌هه‌ر بوارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یا تاکێتیدا بێت، هۆکاره‌که‌ی بۆ خۆمان ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌گه‌ر هاتین و گرفته‌کانی ناوخۆمان له‌گه‌ڵ خۆمان و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر کرد و ئه‌رکی خۆشمان به جوانی جێبه‌جێ کرد، ئه‌و ده‌م که‌س به خه‌تابار نازانین. خوای گه¬وره له قوڕئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: «وَ إِن تَصبِرُوا وَ تَتَّقُوا لَا یَضُرُّکُم کَیدُهُم شَیئًا» (آل عمران/۱۲۰) واته: «جا ئه‌گه‌ر خۆڕاگر بن و پارێزکار بن، پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی ئه‌وانه هیچ زیانێکتان پێناگه‌یه‌نیت».
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆخۆمان لاواز بووین، هه‌ر وه‌ک جه‌سته‌یه‌کی لاواز که له‌هه‌مبه‌ر نه‌خۆشییه¬کاندا ناتوانێت خۆڕاگر بێت، ئه‌وه له هه‌موو بواره‌کانی داهێنان، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و… لاوازی ڕوومان تێده‌کات و هه‌مووکه‌س ده‌توانێت زه‌فه‌رمان پێ ببات. لاوازی ئه‌وڕۆی موسوڵمانان له هه‌موو جیهاندا به گشتی، له‌سه‌ره‌تادا بۆخۆیانن، خۆیان لاوازن و ناتوانن گرفته‌کانی خۆیان بناسن، هیوا و پشت به‌ستن به خوا و ئیمانیان لاوازه، هه‌وڵ و ته‌قه‌لایان نییه. هه‌موومان له ئاست خۆماندا سه‌ر داده‌خه‌ین و به هۆکاره ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه چه‌سپاوین. ئایا به هه‌موو خه‌ڵکی دونیا ده‌توانن پێش به با و باکوت و به‌فری زستان بگرن؟ نا ناتوانن. به هه‌مان شێوه‌ش ناتوانین داوا له زۆرداران و دوژمنانی دین بکه‌ین و بڵێین، تکایه چیتر دژ به ئێمه کهلپهیی مه‌که‌ن و مافمان مه‌خۆن! ده‌ی که ناتوانین ئه‌وه بکه‌ین، ئایا ده‌بێ ده‌سته‌وه‌ستان دانیشین؟ خۆ لانیکه¬م ده‌توانین چاکسازی له خۆمان و بنه‌ماڵه‌ی خۆماندا بکه‌ین و نه‌بینه قوربانی. ده‌توانین ئیسلاحی کۆمه‌ڵگای خۆمان بکه‌ین و یاساکان ڕه‌چاو بکه‌ین.
ئه‌گه‌ر هه‌رکام له ئێمه له ئاست خۆمان به‌ره‌و چاکه ڕاسێین، ئه‌وه شه‌پۆلی خراپه پاشه‌کشه ده‌کات. ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌س ته‌نیا چاوی له خۆی بکات و که‌س لۆمه‌ی که‌س نه‌کات و ته‌نیا بۆ سه‌ر خۆی بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه کێشه نامێنیت. زۆربه‌ی کێشه‌کان له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن که خۆمان ناناسین و خۆمان ڕه‌چاو ناکه‌ین، که ئه‌وه گرفتێکی زۆر زۆر گه‌وره‌یه که مرۆڤ نه‌توانێت ڕه‌خنه له خۆی بگرێت و خۆی نه‌ناسێت و ڕه‌خنه‌په‌زێر نه‌بێت.
کۆتا هۆکار ئه‌وه‌یه که ئێمه له یاسای ئاڵوگۆڕ له ژیانماندا بێئاگایین. ئه‌و دنیایه هه‌م شه‌وی تێدایه و هه‌م ڕۆژ. دوای هه‌موو شه‌وێک، ڕۆژ دێت و دوای ڕۆژ، شه‌و. له جیهانی هه‌ستیدا ئه‌و یاسای شه‌و و ڕۆژه به‌رده‌وام هه‌یه. ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌وه سیستمی گه‌ردوون تێک ده‌چێت. یاسای ژیانی دونیاش هه¬ر به¬م شێوه¬یه که هه‌م گرفتی تێدایه و هه‌م چاره‌سه‌ر. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گرفتێک هاته پێش و هیچ ڕێگایه‌کمان بۆ نه‌ما، با بزانین که به دڵنیاییه‌وه ڕێگایه‌ک هه‌یه که ئێمه نه‌ماندۆزیوه‌ته‌وه. لێره‌دا ده‌بێ بڕوامان به‌و ئایه‌ته بێت که: «إنَّ مَعَ العُسرِ یُسریَ». به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر لێره‌دا ڕووی قسه‌مان له‌گه‌ڵ که‌سانێکی بیرمه‌ند و خوێنده‌وار بێت، ئه‌و که‌سانه نابێ که‌مترخه‌م بن و پێویسته به ڕوانگه‌یه‌کی ڕهخنهپهزێرانه چاو له‌و بابه‌تانه بکه‌ن و ڕێگاچاره‌ی جوان و په‌سند نیشانی خه‌ڵک بده‌ن و هه‌ڵوێستێکی نه‌رێنیان نه‌بێت و بێهیوا نه‌بن. چونکه ڕوحیه‌ی بێهیوایی به‌سه‌ر هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا زاڵ بوو، ئه‌وه ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له‌ناو ده‌چێت.
جارێکیان دوو مشکیان هێنان و هه‌ر دووکیان به ماوه‌ی ده خوله‌ک له ناو ده‌ستیدا ڕاگرتن و گوشیانن، یه‌ک دانه‌یان جارجار ئازاد ده‌کرد. پاشان له نێو حه‌وزێکی ئاویان هاویشتن، ئه‌وه‌یکه جارجار ئازادیان ده‌کرد، چونکه هیوایه‌کی به ڕزگار بوون هه‌بوو، زۆرتر له بیست کاتژمێر مه‌له‌ی کرد جا پاشان خنکا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی دی که هیچ هیوایه‌کی نه‌بوو، هه‌ر دوای ده خوله‌ک خنکا.
بۆیه مرۆڤ که هیوای نه‌ما، هیچ کارێکی بۆ ناکرێت و له ژیانیشدا سه‌رکه‌وتوو نابێت. که‌وابوو هه‌ر که‌س له کۆمه‌ڵگادا، له بواری تایبه‌تی خۆیدا، با تێبکۆشێت خه‌ڵک هیوادار بکات و ڕێگاچاره‌ی دروست و شیاو نیشان بدات، ئه‌و ده‌م به پێی ئایه‌تی: «إنَّ مَعَ العُسرِ یُسریَ»، ئه‌و گرفته به دڵنیاییه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ده‌تهه‌وێت له ژیاندا سه‌رکه‌وتوو بی، پێویسته خۆڕاگر بی. ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر گرفته‌کاندا زاڵ بی، ئه‌وه به لێکۆڵینه‌وه و چاره‌سه‌ر کردن، به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بی.
وه¬ک کۆتا قسه، زانایه‌ک ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر ده‌تهه‌وێت گرفته‌کانت پشتت نه‌چه‌مێنیته‌وه، به‌رده‌وام خه‌ریکی چاره‌سه‌ر کردنی گرفتی دیتران به. ئه‌و که‌سانه‌ی که خه‌ریکی چاره‌سه‌ر کردنی گرفته‌کانی دیترانن، ئه‌وه گرفتی خۆیان له‌پێش چاوی زۆر چوک ده‌بێته‌وه. به‌ڵام کاتێک که ته‌نیا سه‌ری به گرفت و کاری خۆیه‌وه سه‌رقاڵ بێت، ئه‌وه گرفتی خۆی به‌رده‌وام له پێش چاوی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه.
له خوا داواکارم که ئێمه له‌و که‌سانه بین که هیوامان هه‌بێت به چاره‌سه‌ر کردنی گرفته‌کانی خۆمان و دیتران.
والسلام علیکم و رحمه‌الله
وتار‌و ده‌نگی: عوسمان ئیزه‌دپه‌ناه
نووسینه‌وه و دابه‌زاندن: کولسووم حه‌سه‌نزاده