گوڵبژێرێك له فه‌زڵ و گه‌وره‌يى و پاداشتى ڕه‌وشت جوانى
فه‌زڵ و گه‌وره‌يى و پاداشتى ڕه‌وشت جوانى
سولەیمان ڕەشیدی
مامه‌ڵه كردن و ههڵسو كه‌وت و ڕه‌وشتى جوان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكيدا فه‌رمان پێكراوه له‌لايه‌ن خواى په‌روه‌ردگاره‌وه پاشان له‌لايه‌ن پێغه‌مبه‌رى خواوه(صلی الله علیه وسلم)، وه به‌دڵنيايى فه‌زڵ و پاداشتى ڕه‌وشت جوانى گه‌لێك زۆره به پشتيوانى خواى په‌روه‌ردگار له ۱۱ خال دا ئه‌و فه‌زڵ و پاداشتانه باس ده‌كه‌ين كه به‌هۆى ڕه‌وشت جوانييهوه ده‌ستمان ده‌كه‌وێت.
يه‌كه‌م: باوه‌ڕدارى ڕه‌وشت جوان پابه‌ندى فه‌رمانى پێغه‌مبه‌رى خوايه (صلی الله علیه وسلم). هاوه‌ڵى خۆشه‌ويست موعازى كوڕى جه‌به‌ل (ڕه‌زای خوای لێبێت) فه‌رمووى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئامۆژگاريم بكه، ئه‌ويش فه‌رمووى: ( وَخَالِقِ النَّاسَ بِخُلُقٍ حَسَنٍ ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (97) .واته: تێكه‌ڵى خه ڵك بكه‌و ڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتت جوان بێت له‌گه‌ڵياندا، هه‌روه‌ك چۆن حه‌ز ده‌كه‌يت خه‌ڵكى ڕه‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتى لهگهڵتاجوان بێت .
دووه‌م: باوه‌ڕدارى ڕه‌وشت جوان خۆشه‌ويست ترين كه‌سه به‌لاى خواى په‌روه‌ردگاره‌وه . پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: ( أَحَبُّ عِبَاد اللَّهِ إِلَى اللَّهِ أَحْسَنُهُمْ خُلُقًا ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (179) .واته: خۆشه‌ويسترين به‌نده‌ى باوه‌ڕدار له‌لاى خواى په‌روه‌ردگار ئهوكهسهيه كه ڕه‌وشتى جوانه .
سێ يهم: باوه‌ڕدارى ڕه‌وشت جوان نزيكترين به‌نده‌يه له پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) له ڕۆژى دواييدا . پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: (وَأَقْرَبَكُمْ مِنِّى فِى الآخِرَةِ مَجَالِس، أحَاسِنُكُمْ أَخْلاَقاً) صَحِيح الْجَامِع (1535)واته: وه نزيكترين كه‌ستان له‌منه‌وه له ڕۆژى دواييدا، ئه و که سه یه چاکترین و جوانترين ڕه‌وشتی هه بیت .
چواره‌م: ڕه‌وشت جوانى هۆكاره بۆ چوونه به‌هه‌شت. پرسيار كرا له پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌رباره‌ى ئه وه که زۆرينه‌ى خه‌ڵك به‌هۆى چى يهوه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه، ئه‌ويش فه‌رمووى: ( تَقْوَى اللَّهِ وَحُسْنُ الْخُلُقِ ) سِلْسِة الأحاديث الْصَحِيحة للشَّيْخ الأَلْبَاني (977) .واته: له خواترسان و پابه‌ند بوون به‌سنوره شه‌رعيه‌كانه‌وه، وه ڕه‌وشتى جوان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكيدا .
پێنجه‌م: قورسترين كرده‌وه‌يه لهتهرازووى دواڕۆژدا. پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: (مَا مِنْ شَىْءٍ فِى الْمِيزَانِ أَثْقَلُ مِنْ حُسْنِ الْخُلُقِ) صَحِيح الْجَامِع(5721). واته: هيچ كرده‌وه‌يه‌ك نيه كه له ته‌رازووى كرده‌وه‌كاندا قورستربێت به ئه‌ندازه‌ى ڕه‌وشت جوانى(له‌دواى يهكتاپهرستى) .
شه‌شه‌م: باوه‌ڕدار به‌هۆى ڕه‌وشت جوانييهوه ده‌گات به پله‌ى ئه‌وانه‌ى كه به‌شه‌و شه‌و نوێژ ده‌كه‌ن و بهڕۆژيش به‌ڕۆژوو ده بن. پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: (إِنَّ الْمُؤْمِنَ لَيُدْرِكُ بِحُسْنِ خُلُقِهِ دَرَجَةَ الصَّائِمِ الْقَائِمِ)صَحِيح الْجَامِع (1932)واته: به‌ڕاستى مرۆڤى باوه‌ڕدار به‌هۆى ڕه‌وشت جوانييهكهيهوه ده‌گات به پله‌ى ئه‌وانه‌ى كه به‌شه‌و شه‌و نوێژ ده‌كه‌ن و بهڕۆژيش به‌ڕۆژوو ده‌بن، (مه‌به‌ست ڕِۆژووى سوننه‌ته) .
حه‌وته‌م: ڕه‌وشت جوانى باش‌ترين به‌خششه . پرسيار كرا له پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم)ده‌رباره‌ى خێرترين و باش‌ترين به‌خشش؟ ئه‌ويش فه‌رمووى: ( خُلُقٌ حَسَنٌ ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (3321) واته: خوو ڕه‌وشت جوانييه.
هه‌شته‌م: هيچ كرده‌وه‌يه‌ك نيه باوه‌ڕدار جوان بكات به‌وێنه‌ى ڕه‌وشت جوانى . پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: ( عَلَيْكَ بِحُسْنِ الْخُلُق، وَطُولِ الصَّمْتِ، فَوَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ مَا تَجَمَّلَ الْخَلائِقُ بِمثلِهَما ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (4048) .واته: پابه‌ندبن به‌ڕه‌وشت جوانييهوه، وه پابهنديش بن به بێ دهنگبوونى به‌رده‌وام، چونكه سوێند به‌وه‌ى كه گيانى منى به‌ده‌سته هيچ كرده‌وه‌يه‌ك نييه كه مرۆڤه‌كان بڕازێنێته‌وه به‌وێنه‌ى ئه‌و دووانه .
نۆيه‌م: باوه‌ڕدارى ڕه‌وشت جوان له به‌رزترين شوێنى به‌هه‌شت كۆشكى بۆ دروست ئه‌كرێت . پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: ( أَنَا زَعِيمٌ بِبَيْتٍ فِى أَعْلَى الْجَنَّةِ لِمَنْ حَسَّنَ خُلُقَهُ ) صَحِيح الْجَامِع (1464). واته: وه من كۆشكێك له به‌رزترين شوێنى به‌هه‌شت مسۆگه‌ر ده‌كه‌م بۆ كه‌سێك كه ڕه‌وشتى جوان بێت .
ده‌يه‌م: باوه‌ڕدارى ڕه‌وشت جوان چاكترين به‌نده‌يه . پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: ( أفضل المُؤْمِنِينَ إِيمانَاً أحْسَنُهُمْ خُلُقاً ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَان
ي (1128) . واته: چاكترين و باشترينى باوه‌ڕداران كه باوهڕهكهيان ته‌واوو دامه‌زراو بێت، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ڕهوشتيان جوانه.
يازدەهەم: ڕه‌وشت جوانى هۆكاره بۆ له‌ناوچوونى دوژمنايهتى و به‌رپابوونى دۆستايه‌تى . خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:( وَلَا تَسْتَوِي الْحَسَنَةُ وَلَا السَّيِّئَةُ ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا الَّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ )[فصلت 34] .واته: چاكه‌و خراپه وه‌ك يه‌ك نين، بهچاكترين شێوه وه‌ڵامى خراپه بده‌وه (خراپه به‌چاكه ڕه‌ت بکه وه، نه‌ك خراپه به‌خراپه ڕه‌ت بکه یه‌وه) چونكه ئه‌گه‌ر خراپه به‌چاكه ڕه‌ت بکه یه‌وه، ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ى كه دوژمنيشته ئه‌بێت بهدۆستێكى خۆشهويستت . له كۆتايدا… له خوای په روه ردگار داواکارم هیدایه تمان بدات بو ڕه‌وشتی جوان و فه‌زڵ و گه‌وره‌يى و پاداشتى ڕه‌وشت جوانیشمان به نسیب بکات .
وصلی الله علی نبینا وطبیب قلوبنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم.